ناوه‌ڕۆك
گڵۆپى ئۆیل په‌مپ
هێماى ئه‌م گلۆپه پرتەقالیە(ھەنێک ئۆتۆمبێل سوورە)له‌كاتى داگیرسانى ماناى بوونى كێشه‌یه له سیسته‌مى ڕۆن كێشه‌كانیش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
- بە گشتی ئاستى ڕۆن نزمه
- په‌ستانى ڕۆن نزمه و هه‌ڵى نادات بۆ به‌شه‌كانى سه‌ره‌وه
- كێشه له سێنسه‌رى تایبه‌ت به ڕۆن هه‌یه
- ئۆیل په‌مپ له‌كار كه‌وتووه
-جۆزه ی ئۆیل په مپ پیسبووه
له‌كاتى داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه پێویسته ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبیل بوه‌ستێنیت و بیكوژێنیته‌وه بۆ كێشه‌كه بگه‌ڕێیت نابێت ئۆتۆمبیل ئیشى پێ بكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك تا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه به پێچه‌وانه‌وه زیانى زۆر گه‌وره له بزوێنه‌ر ده‌دات. یه‌كه‌م كردار پێویسته فه‌حسى ئاستى ڕۆن بكه‌یت ئه‌گه‌ر ئاستى ڕۆن نزم ئه‌وه ڕۆنى تێ بكه ئه‌گه‌ر به‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وكات ده‌بێت فه‌حسى به‌شه میكانیكیه‌كان وه‌ك سێنسه‌ر و ئۆیل په‌مپ بكه‌یت.
مه‌به‌ستمان له په‌ستانى ڕۆن ئه‌وه‌یه كه ئۆیل په‌مپه‌كه بتواننێت به‌و په‌ستانى بۆى دیارى كراوه سوڕى ڕۆن ئه‌نجام بدات له كاتى بوونى كێشه له په‌ستانى ڕۆن ئه‌وه ڕۆنى پێویست ناكاته به‌شه‌كانى بزوێنه‌ره‌كه و ئه‌مه‌ش واده‌كات هێزى لێخشانى پارچه‌كان زیاد بكات و پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها دیواره‌كان و پارچه‌كانى تر تووشى داخوران ده‌بن.